لە خورماتوو هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق, زۆربەی ماڵە كوردەكانیان تاڵانكرد
هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا كە لەناو ماڵە كوردەكانی قەزای خورماتوو جێگیركرابوون، دوای چۆڵكردنی ئەو ماڵانە، بەشێكیان تاڵان دەكەن، فەرماندەیەكی هێزەكەش دەڵێت: چیمان بردووە بۆیان دەگەڕێنینەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست خواكوڕك كەوتووە، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرای عیراقی، كە لەناو ماڵە كوردەكانی خورماتوو جێگیركرابوون، دوای چۆڵكردنی ئەو ماڵانە، كەلوپەلەكانیان لەگەڵ خۆیان بردووەو چەند ماڵێكیان بە تەواوی تاڵانكردووە.
(كەمال ئەحمەد) ئەندامی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو رایگەیاند:” لە كۆبوونەوەیەكماندا لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی بەرپەرچدانەوە خێرا، كە ئێستا لەناو قەزای خورماتوو جێگیركراون، داوامان لێكردن خانووی ئەو هاوڵاتییە كوردانە چۆڵ بكەن كە وەك شوێنی حەوانەوە بەكاری دەهێنن.
ههروهها ئهو ئهندامهی ئهنجومهنی قهززای خورماتوو گوتی:” فەرماندەی هێزەكەی عیراق دانی بەوەدا ناوە كە لەكاتی چۆڵكردنی خانووی كوردەكان، بەشێك لە كەلوپەلەكانیان بردووە، چونكە پێویستیان پێی هەبووە”.