بەرپرسێکی یەکێتی دەستی لەکار کێشایهوه

جێگری پێشووی پارێزگاری سەڵاحەدین کە بە نەتەوە کوردە و خەڵکی شاری خورماتووە، وازھێنانی خۆی لە ڕیزەکانی یەکێتی ڕاگەیاند و هۆكاری بریارهكهشی ئاشكرا دهكات.
لە ههژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک (د. ئەمین عەزیز جواد داودی) جێگری پێشووی پارێزگاری سەڵاحەدین، بڵاوی کردەوە، بە ھەموو خەڵکی ڕادەگەیەنم کە ھیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە نەماوە.
سهبارهت به هۆكاری وازهێنانی له یهكێتی( د. ئەمین عەزیز) دهڵێت: بۆیه واز له كاری حزبی دێنم، تا بتوانم زیاتر خزمەتی خەڵک بکەم، بەتایبەتی خەڵکی شاری خورماتوو.
جێگهی باسه (د. ئەمین عەزیز جواد) لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین لە ساڵی ٢٠٠٩ ھەڵبژێردرا بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و پاشان لەسەر پشکی یەکێتیی پۆستی جێگری پارێزگاری سەڵاحەدینی وەرگرت و ئێستاش وازھێنانی خۆی لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە.