گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش:له‌پشتیوانی سوپای سوریا دیموكرات به‌رده‌وام ده‌بین
رایان دیڵن گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایده‌گه‌ێنێت، هاوپەیمانان بەردەوامدەبن لە پشتگیریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات دژ بە داعش، پێشتر گوتوومانە و ئێستاش دەیڵێنەوە ئەو ئامراز و چەکانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش پێویستن بۆیان دابین دەکەین، ئەمەشمان بەڕاشکاوی بە تورکیا راگەیاندووە”.
گوته‌بێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنەش کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 27-1-2018 هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ شارۆچکەی بەغدادی سنووری ئەنبار ئەنجامیانداوە، هەروەها چۆنییەتی ئەو رووداوەی دەگوترێت هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆردوومانکراون، ده‌لێـ”شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی شەوی رابردووی پارێزگای ئەنبار پێشكەشكردووە، ئۆپەراسیۆنەکە دژی داعش بوو و ئێمەش دواتر بەشداریمان کرد”.
پێشتر گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، و هێربه‌رت رایمۆند ماكماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكی له‌باره‌ی عه‌فرین، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه، كاڵن ده‌لێت،له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه چیدی چه‌ك به یه‌په‌گه نه‌دات”.