یهكگرتوو ئامادهكاری بۆ ههڵبژاردنهكانی عێراق دهكات
یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئامادەكاری پێویستی بۆ هەڵبژاردنە گشتیەكانی عێراق دەستپێكردوە و ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی حیزبەكەش ڕایدەگەیەنێت لە نزیكترین وادەدا ناوی كاندیكراوەكانیان ڕادەستی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەن.
(مستەفا عەبدوڵا) ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند:”بۆ هەڵبژاردنە گشتیەكانی عێراق كە وادەكەی دیاریكراوە یەكگرتوو خۆی یەكلاكردوەتەوە كە بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداری دەكات و ئامادەكاری پێویستیشی بۆ كردوە و لە ئێستاشدا سەرقاڵی ناوی كاندیدكراوەكانیانن”.
سەبارەت بە ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئەندامەكەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو دهڵێت:” هەركاتێك وادەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دیاریكرا یەكگرتوو شێوازی بەشداریكردنی خۆی بۆ هەموولایەك ئاشكرا دەكات”.