لە سۆران مامۆستایەكی ئاينى خۆی كوشت
پۆلیسی قەزای سۆران، كوژرانی مامۆستایەكی ئایینی ڕاگەیاند، كە شوێنی دوو فیشەك بەجەستەیەوە دیارە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی قەزای سۆران، كە وێنەیەكی دەست خواكوڕك كەوتووە، رائید (هاوار ئەرگوشی) ووتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندوە: “كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 27ی 1ی 2018، ئاگاداركراینەوە بەبوونی تەرمێك لە لۆفەكانی گوندی (سیتكان)ی سەربەناحیەی دیانا (سۆران)، دوای گەیشتنی تیمەكانی پۆلیس و ئاسایشی سۆران و گواستنەوەی تەرمەكە، بۆمان دەركەوت تەرمی (سامان حسێن میرۆ)ە كە ناوبراو تەمەنی 35 ساڵە و خێزاندارە و دانیشتووی ناحیەی خلیفانە.
ههروهها وتهبێژی پۆلیسی سۆران ڕاشیگهیاند :” ناوبراو پیشەی پێشنوێژو وتار خوێنی مزگەوتی ئیمامی شافعی ناحیەی خەلیفانەو شوێنی دوو گولـلە بەجەستەیەوە بووە، بەپێی وتەی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆرانیش، ئەو مامۆستایە ماوەیەكی زۆرە توشی نەخۆشی دەرونی هەبووە، هەر بۆیەش لە كارەكەی مۆڵەت درابوو.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاشكراشیكردوە، بەپێی لێكۆڵینەوەی سەرەتای و گواهیدەرەكان زیاتری ئاماژەكان بۆ ئەو دەچن ناوبراو خۆی كوشتبێت، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراو لێكۆڵینەوە لەروداوەكە دەستیپێكردووە بۆ گەیشتن بەراست و دروستی روداوەكە.