به فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوپای عێراق هێرش ده‌كاته سهرعهشیرهتهكانی به‌صره‌و زیقار
هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی جه‌نگی هێرش ده‌كاته سهرعهشیرهتهكانی به‌صره‌و زیقار له باشوری عێراق .
له‌دوای به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی چه‌ند عه‌شیره‌تێك له ناوچه‌كه‌دا ، هێزه‌كانی سوپای ئاسمانی عێراق فرۆكه‌ی جه‌نگی به‌كارهێنا له دژی چه‌ند عه‌شیره‌تێكی ئه‌و ناوچانه.
له‌و باره‌یه‌وه ( جه‌میل شمری ) فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌صره ڕایگه‌یاند :” كه پرۆسه‌یه‌كی به‌رفرانیان له ناوچه‌ی ڕوباری ( عیزو صهغری) سنوری نێوان به‌صره‌و زیقار ئه‌نجام داوه ،توانیویانه چه‌ند چه‌كدارێكی عه‌شیره‌ته‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ند پارچه چه‌كێكی قورس‌دا بگرن “.