میدیا عەرەبیەكان: گەلی كورد سوورە لەسەر گەیشتن بە مافەكانی
دوای ئەوەی گۆڤارێكی ئەمریكی راگەیاند كە بارزانی دەستبەرداری پرسی سەربەخۆیی نەبووە, ئەمڕۆ كەناڵی العربیە
لە گەشتێكی هەواڵەكانیدا كە چەند زانیاریەكیان لە رێگەی نێردراوی كەناڵەكەیان بۆ كوردستان بەدەست گەیشتووە كە گەڵی كورد سورن لەسەر مافەكانیان .
رۆلا خەتیب، نێردراوی كەناڵی “العربیە” لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوەی بەلای ئەوەوە نامۆیە، سەرەڕای سزای بە كۆمەڵ كە لە دوای ریفراندۆمەوە بەسەر گەلی كوردستاندا سەپێنراوە و گەمارۆیان خراوەتەسەر، بەڵام لە ئەنجامدانی ریفراندۆم پەشیمان نین.
نێدراوەكەی “العربیە” روونیشی دەكاتەوە، گەلی كورد لەسەر وەرگرتنی مافەكانی و تا ئێستاش پێداگرن لەسەر ئەوەی كە شایستەن لە داهاتوودا ببنە دەوڵەتێكی سەربەخۆ.
خەتیب كە لە ماوەی رابردوودا، وەكو نێردراوی كەناڵەكە لە كوردستان و هەندێك ناوچەی دیكەی عێراق كاری كردووە، ئاماژە بە دۆخی ئەمنی هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت، دۆخی ئەمنی سەقامگیرە، بەو پێیەی رێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتەبەر.
هاوكات ئاماژە به هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت، وێڕای رووداوەكانی ئەمدواییە، بەڵام هێزی پێشمەرگە خۆڕاگرە و بە ورەیەكی بەرزەوە لە سەنگەرەكاندان.
سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی مووسڵیش، نێردراوەكەی ئەو كەناڵە ئاماژە بەوە دەكات، یەكەم بازگەی چوونە ناو مووسڵ، میلیشیاكانی حەشد بوونە و ئاڵاكانییان بەرزكردووەتەوە.
ئاشكراشی دەكات، حەشد لەلایەن دانیشتووانی ناوچەكە، بەتایبەتیش كریستیانەكان بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكانییان تۆمەتبار دەكرێت و كێشەش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەدان درووست دەكەن.