بەبەڵگەوە: گەندەڵیەكی تری یوسف محمەد ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
بەپێی نووسراوێك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە یوسف محمەد سەرۆكی لەكار دوورخراوەی پەرلەمان لە بەرواری 8ی 3ی 2012 دا نووسراوێكی كردووە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و داوای بەرزكردنەوەی پلەی سەربازی سەرۆكی پاسەوانەكانی خۆی كردووە بۆ پلەی (عمید).
ئەم نووسراوە كە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نێردراوە، بەناونیشانی هاوتاكردنی پلەی سەربازی بەرز كراوەتەوە، تێیدا هاتووە بەرێز رائد ( نەبەز جلال قادر قوربانی) دەرچووی خوڵی سەربازی كۆلێژی قەلاچۆڵانە لەوكاتەدا بەرپرسی دەستەی پاسەوانی سەرۆك پەرلەمانەی لەكار دوورخراوە بووە، تێیدا داواكراوە پلەی سەربازی بەرز بكرێتەوە، بۆ پلەی عمید، ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرۆكی پەرلەمان بەپێی یاسا مافی ئەوەی نیە داوای بەرز كردنەوەی نووسراوی وای هەبێت، بۆ بەرز كردەوەی پلەی سەربازی كەسێك.
هەر بەپێی چەندین بەڵگە كە دەستی خواكوڕك كەوتووە لە فەترەی دەسەڵاتداری لە پەرلەماندا بەدەیان بەڵگە گەندەلی و تەداخوڵی نایاسایی یوسف محمەد بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆی هەبووە.