په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داواكاری پارتی له‌ باره‌ی دۆخی عفرین كۆده‌بێته‌وه‌

له‌ سه‌ر پێشنیار و داواكاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی ره‌ووشی عفرین بڕیار وایه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌.” 

په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری داوه‌ كه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 30/1/2018 كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ڕوونی دیار نیه‌و چاوه‌ڕوانی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانن تا كارنامه‌كه‌ بخاته‌ڕوو.”

وه‌كو باسكراوه‌،كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌ممه‌ 30/1/2018 ده‌بێت، دانیشتنه‌كه‌ش وه‌ك له‌ پێشتر زانرابوو فراكسیۆنی پارتی داوایان كردبوو كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بكرێت به‌ بارودۆخ و شه‌ڕی عفرین و له‌وانه‌شه‌ له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ درێژه‌ به‌ته‌وه‌ره‌كانیتری كۆبونه‌وه‌ی رابردووش بدرێت.”

Back to top button