زانیوتانه‌ ئـــــاو و لیمۆ چ رۆڵێكیان هه‌یه‌ له‌ دابه‌زاندنی چه‌وری ورگ و كێشی مرۆڤ.؟

زۆرێك له‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ خۆیان لاواز بكه‌ن و چه‌وری ورگیان دابه‌زێنن، جۆره‌ها رێگا تاقیده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ ئێستاشدا رێگایه‌كی ئاسان و سروشتی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌، ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه‌ ده‌توانن تاقیبكه‌نه‌وه‌.”

وا لە ناو خەڵكیدا باوە، كە گیراوەی ئاو و لیمۆ بۆ سوتاندنی چەوری سوودی زۆرە و بەشێك لە هاوڵاتیان بە تایبەت ئەوانەی كە بە دەست بوونی چەوری كەڵەكە بوو دەناڵێنن، بەكاری دەهێنن بەڵام ئایا ئەم گیراوەیە سوتێنەرە و كاریگەری جێ‌ دەهێڵێت ناوەندە تەندروستیە جیهانیەكان لەمبارەیەوە چی دەڵێن؟

– ئاو و پەیوەندی بە دابەزینی كێش و سوتاندنی چەوری.

ئاوی خاوێن و رێگە پێدراو بۆ خواردنەوە، بە شێوەیەكی ئاسایی ڕۆڵ دەبینێت لە سوتاندنی چەوریدا و بە بنەمایەكی گرنگی دابەزینی كێش لێی دەڕوانرێت بە پێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری Obesity بڵاوكراوەتەوە، خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو بەر لە خواردنی ژەمەكان ڕۆڵ دەبینێت لە دابەزاندنی كێشدا، بەو پێیەی ئاو لەگەدەدا جێگە دەگرێت و كەسەكان زوو هەست بە تێربوون دەكات، جیا لە دابەزینی كێش ئاو چەوری كەڵەكە بووی جەستەش دەسوتێنێت.

– لیمۆ و دابەزینی كێش و لە ناوبردنی چەوری.

لیمۆ، یەكێك لە میوە دیارەكان كە لە پۆلێنی مزرەمەنیەكاندا هەژمار كراوە و بە بوونی رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین c بە ناوبانگە، هاوكات بە هۆی بوونی (بۆلیفینۆل) وەك دژە ئۆكسیدێك ناودێر كراوە.

Back to top button