به‌ تۆماركردنی دوو گوڵ له‌ ڤاڵانسیا رۆناڵدۆ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆماركرد

یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى پرتوگالى و یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژماره‌یه‌كى پێوانه‌یى تازه‌ی تۆمار كرد دواى ئه‌وه‌ى توانى دوو گۆل به‌لێدانى سزا له‌ یانه‌ى فاله‌نسیا تۆمار بكات له‌ هه‌فته‌ى (21)خولى لالیگاى ئیسپانیا.”

له‌ یاری دوێنێ شه‌وی خولی ئیسپانیایی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ڤاڵانسیا، كه‌ ریال براوه‌ بوو به‌ ئه‌نجامی (4-1) ،رۆناڵدۆ له‌ خوله‌كى(16)و (38) به‌دوو لێدانى سزا توانى دوو گۆل تۆمار بكات له‌گێمى یه‌كه‌مى یارى یانه‌كه‌ى،

پێگه‌ى ئه‌ویتاى تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كان ئاشكراى كردووه‌.ن كه‌ ئه‌م دوو گۆڵه‌ى رۆناڵدۆ به‌لێدانى سزا تۆمارى كرد ژماره‌ى گۆله‌كانى كرده‌ (101)گۆل به‌لێدانى سزا له‌سه‌ره‌جه‌م پاڵه‌وانه‌تیه‌كان .
رۆناڵدۆ له‌ ژیانى وه‌رزشى (94)گۆلى به‌لێدانى سزا له‌گه‌ڵ یانه‌كان تۆمار كردوه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال حه‌وت گۆلى تۆمار كردووه‌.

Back to top button