شه‌وی رابردوو له عفرین به جارێك 13 چه‌كداری سوپای تورك كوژرا
شه‌وی رابردوو له میانه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان شه‌ڕڤانان و سوپای توركیا، 13 چه‌كداری سوپای تورك كوژران و ھێزەكانی سووریای دیموكرات له‌و باره‌وه رایده‌گه‌ێنن.”كه لە ناوچەی شەھبای نزیك عەفرین 13 سەربازی توركیا كوژراون.”
له‌و باره‌وه، ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە بڵاویكردوەوە.”درەنگانی شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان شەرڤانانی ھەسەدە و سوپای توركیا لە ناوچەی شەھبا روویداوە، توركیا گوندی توێسی تۆپبارانكردووە و ھەسەدەش بە توندی وەڵامی داونەتەوە، جگە لەوەش ھێرشیان كردووەتە سەر سێ خاڵی سوپای توركیا.
وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كانی هه‌سه‌ده هاتووه.” سوپای توركیا گوندەكانی تەل جیجان و بەنداوی شەھبا تا تەلرەفعەتیان بە 51 مووشەك تۆپباران كردوون و شەڕڤانانیش 13 سەربازی توركیایان كوشتوون”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كه لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى “ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون” و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد، ئۆپەراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى “سوپاى سوورياى ئازاد” به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه و سوپای تورك نه‌یتوانیوه عفرین بكه‌وێنێت.”