نرخی نه‌وت له‌ سه‌رووی 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

ئەمڕۆ یه‌ك شه‌مه‌ 28/1/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 70 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 28ی 1ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 700 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

Back to top button