ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ده‌گاته‌ به‌غدا

جۆن سولیڤان ،جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا  ئه‌مرۆ ده‌گاته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ره‌نتی شكستی كۆتایی داعش و پێشڤه‌چوونه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.”

باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، رایگه‌یاندووه‌.” كه‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/1/2018، جۆن سولیڤان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك ده‌گاته‌ به‌غدای پایته‌خت.

وه‌ك له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا هاتووه‌.” جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ره‌نتی شكستی كۆتایی داعش و  ئه‌وله‌ویه‌تی ستراتیژی هه‌رێمی و پێشڤه‌چوونه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

Back to top button