عه‌بادی و ئه‌ردوگان له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌دژی په‌كه‌كه له شنگال رێكه‌وتن
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئۆفیسی حه‌یده‌ر عه‌بادی به هه‌ردوو ده‌زگایی میدیایی ” البغداد و العراق الجدید” ی ڕاگەیاندووە، كە تەوەرێكی گرنگ و ستراتیژی سەردانەكەی “مەولود چاوشئۆغلو” وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ بەغداد باسكردن بووە لە سەر ڕێكەوتنێك لە نێوان سوپای ھەردوو وڵات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشی سەربازی لە شەنگال و دەورووبەری دژ بە ئەو چەكدار و پارتە ھاوپەیمانانی، پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” له شنگال”.
ئەمە دوای ئەوە دێیت كە ساڵانێكی دوور‌و درێژە توركیا ئەم ھەوڵەی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان داوە لە زۆر بۆنە و سه‌ردانی ھاوبەش ئەم دۆسیەیە باسكرا‌و بەڵام بێھودە بووە ھەرێم ئامادەی ھیچ ئۆپەراسێونێكی لەو جۆرەی نە بووە لەگەڵ توركیا، ئامانجی ئه‌م مه‌به‌سته‌ی توركیا كۆتایھێنانە بە پێگە و بارەگاكانی په‌كه‌كه لە عێراق بەگشتی شەنگال و قەندیل بە تایبەتی، لە بەرامبەر ئەم داوایەی توركیا “حەیدەر عبادی ” مەرجی مامەڵەنەكردن لەگەڵ ھەرێم و كشانەوەی تەواوی ھێزە سەربازییەكانی توركیان داناوە لە بەردەم گەرەنتی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی ھەماھەنگی كردنیان بۆ پرۆسە سەربازییە ھاوبەشەكانی ھەردوو وڵات .