پیلانێكی تر دژی كورد له‌ئارادایه عه‌بادی جارێكی تر ده‌یه‌وێت رێكه‌وتن بكات له‌گه‌ڵ گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
پاش سه‌ردانی مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی، له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی ” توركیا و عێراق” دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، له قه‌ندیل و شنگال، عه‌بادی چه‌ند مه‌رجێكی داناوه بۆ توركیا و ئه‌و وڵاته‌ش ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی پێشانداوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش مه‌رجه‌كانی عه‌بادی و ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی توركیا ئاشكرا ده‌كات”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌ولود چاوشئۆغلو و حه‌یده‌ر عه‌بادی، باس له‌وه كراوه ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو ولات بكرێت دژی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌عێراق به‌تایبه‌تی له شنگال و مخموور و قه‌ندیل، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایی گوتووه، كه ئه‌وان ناتوانن له سنوری هه‌رێمی كوردستان هێرش بكه‌نه سه‌ر قه‌ندیل، بۆیه له‌ئێستادا ته‌نها له شنگال ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بۆ هێرش كردنه سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و ده‌ڤه‌ره، به‌ڵام مه‌رجمان هه‌یه بۆ ئه‌و ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیش، حه‌یده‌ر عه‌بادی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایی گوتووه، له‌به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش دژی په‌كه‌كه له شنگال، ده‌بێت هه‌رچی هێزی توركیا هه‌یه له عێراق بچێته ده‌ره‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆن له مه‌خموور و قه‌ندیلیش مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه بۆ توركیا كه پێشخابوور راده‌ستی هێزی عێراق بكرێت، توركیاش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌كات، توركیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی پێشانداوه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” حه‌یده‌ر عه‌بادی” ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی تر رێكه‌وتنێك بكات له‌سه‌ر ناردنی هێز به‌ناو شاری سلێمانی رێگا دان به سوپای توركیا بۆ هێنانی هێز بۆ قه‌ندیل” سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” عه‌بادی ده‌یه‌وێت له‌و رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ توركیا چه‌ند ئامانج هه‌یه بپێكێت، به‌ریتانیاش پشگیری ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوان توركیا و عێراق ده‌كات”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ”پیلانه‌كه بۆ له‌ناو بردنی هه‌ردوو هێزی پارتی و په‌كه‌كه‌یه، له قه‌ندیل و شنگال و مه‌خموور و له‌وێشه‌وه هێزه‌كه‌ی توركیا پێشخابوور راده‌ستی سوپای عێراق بكات”.