توركیا كۆنترۆڵی چیای بهرسایهی بڵاو كرده‌وه، یه‌په‌گه‌ش بزانه چی ده‌لێت
به‌گوێره هه‌واڵی میدیایه‌كانی توركیا هێزه‌كانی سوپا توركیا كۆنترۆڵی چیای بهرسایهی له‌شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ش له‌مه‌ر ئه‌و هه‌واڵه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌واڵه‌كه به چه‌واشه‌كار ناو ده‌بات”.
به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌په‌گه، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی میدیاكانی توركیا، هێزه‌كانی توركیا هیچ پێشرهیهكیان نه‌كردووه، چیای بهرسایه له‌به‌رده‌ستی یه‌په‌گه‌یه”.
دوای چه‌ند رۆژ له هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی هێزه‌كانی توركیا تاوه‌كو ئێستا هیچ پێشرهویهكیان نه‌كردووه بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا لە هەوڵی کردنەوەی بەرەیەکی نوێی شەڕن لە تەل رەفعەت. تورکیاش بەردەوامە لە ناردنی چەکی قورس و کاروانی سەربازی بۆ دیوی رۆژئاوای کوردستان بۆ پشتیوانی لە هێزەکانیان. بەمپێیە لەمەودوا هێڵی تەل رەفعەت بۆ هێزەکانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا گرنگ دەبێت.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه، كه ئێستا سوپای ئازادی سووریا کە تورکیا پشتیوانی‌یان دەکات، کۆنترۆڵکردنی چیاکەی راگەیاند، بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان رەتیانکردەوە.