كۆمپانیای تانكی ئه‌برامز له‌سه‌ر تێكشكاندنی تانكه‌كه‌ی له‌ پردێ بزانه‌ مه‌رجی چی داناوه‌ بۆ عێراق

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه‌، بەهۆی پێدانی تانکێکی ئەبرامز بە حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی بەغدا، کۆمپانیای چاککردنەوەی تانکە ئەمریکییەکان کارەکانی لە عێراق راگرت پاشه‌كشه‌یان كرد”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ میدیاكانی عێراق راگه‌یاندووه‌” حکومەتی بەغدا یەکێک لە تانکە ئەبرامزەکانی بە لیوایەکی سەر بە حەشدی شەعبی بەخشیوە. ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیاکە هەڕەشەی ئەوەیکردووە، ئەگەر حکومەت لە پێدانی تانکی ئەمریکی بە حەشدی شەعبی بەردەوامبێت، ئەوا بەشێوەیەکی یەکجاری لە عێراق پاشەکشە دەکەن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی كۆمپانیای ئه‌مریكی ئه‌برامز له‌ئێستادا پاشه‌كشه‌ی كردووه‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی تانكه‌ ئه‌برامزه‌كانی شه‌ڕی پردێ و پێشخابوور تێكشكێنرابوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ده‌لێـ” کۆمپانیای چاککردنەوەی تانکی ئەبرامزی ئەمریکی، لە فڕۆکەخانەی موسەننا لە پارێزگای بەغدا پاشەکشەیکردووە و کارەکانی راگرتووە.

Back to top button