رێدوور خه‌لیل چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی سوپای توركیا ئاشكرا ده‌كات

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریا دیموكراتی ( هه‌سه‌ده‌) ” رێدوور خه‌لیل، ئاشكرا ده‌كات، كه‌ هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌نهێنی په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ و سوپای سوریایی دیموكراتی ده‌كات بۆ راده‌ست كردنی ته‌رمی سه‌ربازانی توركیا”.

له‌ لێدوانێكی دا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رێدوور خه‌لیل ده‌شلێـ”سوپای تورکیا بە نهێنی بەڕێگای جیاوازەوە داوای تەرمی سەربازەکانی لە هەسەدە دەکات، سەبارەت بە خۆڕادەستکردنی چەکدارە سوورییەکانی سەر بە تورکیا لەلایەن هەسەدەوە، رێدوور خەلیل رایگەیاندووە، رۆژانە ئەو چەکدارانە پەیوەندیی بە هەسەدەوە دەکەن و خۆیان رادەست دەکەن.

ئەو سەرکردەیەی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، سوپای تورکیا بە چەندین رێگای جیاواز و بە نهێنی داوا لە هەسەدە و یەپەگە دەکات تەرم سەربازە تورکەکان لە عەفرین، بدەنەوە سوپای تورکیا.

Back to top button