له‌باره‌ی گرانبوونی به‌نزین له 700 دینار بۆ 750 دینار روونكردنه‌وه ده‌درێت
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”زیادبوونی نرخی بەنزین دوو ھۆکاری ھەیە، یەکەم ئەو بەنزینەی کۆمپانیای کار بەسەر بەنزینخانەکان دابەشی دەکات، نرخەکەی گران کردووە”.
هه‌روه‌ها قایمقامی قه‌زای هه‌ولێر هۆكاری دووه‌میش ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ”دووەم نرخی ئەو مەوادەی کە بەنزینی پێ دروست دەکرێت، لە بۆرسەی جیھانی‌دا نرخەکەی زیاد بووە، ئەوەش کاریگەری ھەیە”.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌شلێـ” لەبەرنامەیاندا ھەیە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن، ھەروەھا ھەوڵ بۆ کەمکردنەوەی نرخەکانیش بدەن، “بەتایبەت بۆ کوالێتیی ئەو بەنزینانەی دەفرۆشرێن و لەکاتی سەرپێچیدا خاوەنی بەنزینخانەکان سزا دەدرێن، ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین لە شاری ھەولێر و دوروبەری بەشێوەیەکی ڕێژەیی بەرز بووەتەوە و لە ھەندێک لە بەنزینخانەکاندا نرخی بەنزین لە 700 دینارەوە بۆ 750 دینار بۆ ھەر لیترێک بەرز بووەتەوە.