یه‌ك میدیایی حزبه‌كانی سلێمانی جورئه‌تیان نیه بلێن كه‌ركووك داگیركراوه كه‌چی فرمێسك بۆ عه‌فرین ده‌رێژن
پاش قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی، كه گوتی كه‌ركووك داگیركراوه، میدیا عێراقیه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك له‌دژی سه‌رۆك بارزانی و كورد ده‌ست پێكردووه، وایان بڵاو كردۆته‌وه كه پێشمه‌رگه به‌رنامه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر كه‌ركووك هه‌یه”.
میدیایی حزبه‌كانی سلێمانی، كه ئێستا له شین و یالێلی عه‌فرینن، له‌ته‌ك میدیا عێراقیه‌كان بانگه‌شه بۆ ئامانجێكی نادیار ده‌كه‌ن، هه‌واڵی میدیا عێراقیه‌كان ده‌گوازنه‌وه، بڵاویان كردۆته‌وه، كه پێشمه‌رگه به‌رنامه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر كه‌ركووك هه‌بووه، به‌بۆچوونی چاودێرانی سیاسی عێراق نایه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایی ده‌ستوور بكات، بۆیه پلانێكی هه‌یه بۆ تێكدانی گفتوگۆیه‌كان و میدیاكانی سلێمانیش هاوشانی ئه‌وان ده‌ستیان كردووه به‌هه‌واڵ بڵاو كردنه‌وه”.
شاره‌زایانی ده‌ستوور قسه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌لێت كه‌ركووك داگیركراوه، له‌رووی ده‌ستووریه‌وه، به‌راست ده‌بینن، چونكه كه‌ركووك به‌پێی ده‌ستوور ناوچه‌یه‌كی كێشه له‌سه‌ره، ده‌بێت له‌لایان هه‌ردوو هێزی عێراق و كوردستانی به‌رێوه بچێت به‌ڵام له ئێستادا نه‌ك كوردستانی تێدا نیه، به‌ڵكو حزبی زۆرنه‌ی كوردستانیش تێدا قه‌ده‌غه‌كراوه، كه‌وایه قسه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فه‌سێكی ئازادی بۆ كورد هه‌بێت و كه‌وایه داگیركراوه، هه‌م به‌پێی یاسا هه‌م به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی”.
پێشتر خیانه‌تكاری به‌رپری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی” ئاسۆ مامه‌ند” رایگه‌یاندبوو له‌ئێستادا هه‌ر چركه‌یه‌كیان له‌كه‌ركووك مردنێكه”.
شایانی باسه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه واتا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین میدیای سلێمانی ده‌ستیان كردووه به چاڵاكی جۆڕاو جۆڕ له‌مه‌ر ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵك دژی ئۆپراسیۆنی توركیا هه‌یه‌تی، به‌ڵام یه‌ك میدیا نیه له سلێمانی جورئه‌تی ئه‌وه بكات بلێت كه‌ركووك داگیركراوه چونكه داده‌خرێت”.