دوژمن چۆنە ؟! شاخی لێ ڕواوە ، یان گوێی زیادە ؟!

 
بهمن کاك عبداللە
 
 
ـ مصر و تونس و لیبیا شۆڕش دەکەن ئەمیش خەڵك دێنێتە سەرجادە و داوای ڕوخانی حکومەت دەکات.
 
ـ خەڵك تێرە و باخەڵی پڕە لە پارە ئەم خەڵك دێنێتە سەرجادە و دەڵێ ئازادی لە نان گرنگترە !
 
ـ دەڵێن بۆ پۆست و پارە کەرکوکیان فرۆشت و نایانەوی کەرکوك بگەڕێننەوە ، کەرکوک دەگەڕێنیتەوە ، دەیفرۆشن .
 
ـ دەڵێن ووڵات بەبێ دەستور و یاسا چۆن دەبێت دەستور دەنوسیتەوە ناهێڵن بچێتە راپرسی و ووڵات ببێتە خاوەن دەستور !
 
ـ دەڵێن ۹۱ و ۲٠٠۳ دەرفەت بوو بۆ سەربەخۆیی لە دەستتان دا ، ۲٠۱۷ دەڵێین وەرن ریفراندۆم بکەین بۆ سەربەخۆیی دژی دەوەستن .
 
ـ هەرچی وردەکاری پارە و داهات و بەرهەمی کوردستانە بۆ بغداد و تارانی ئاشکرا دەکەن و بەووشەیەک ناتوانن باسی داهاتی زۆر و زەوەندی عیراق بکەن .
 
ـ سەری زمان و بنی زمانیان باسی گەندەڵی کوردستانە و لە بەغداد ناویرن بەووشەیەک باسی گەندەڵی عیراق بکەن .
 
ـ کوردستان ووڵاتێکی ئاوەدانە کەچی شەو ڕۆژ لە بغداد کوردستان بەوێرانە پیشان دەدەن ، بغدادیش حکومەتەکەی ناویری لە ناوچەی سەوز بێتە دەرەوە کەچی وەک شامی شەریف باسی دەکەن !
 
ـ ۱۲ ساڵە بغداد دیناریک موچەی پێشمەرگە نادات ئەمان دەچن دەنگ بەیاسایی موچەی حەشدی وەحشی دەدەن !
 
ـ پێشمەرگە داعشی تیکشکاند و جیهانی سەرسام کرد ، ئەمان دەڵێن میلیشیایە و سێڵڤیان گرتوە !
 
ـ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەکەیت ئەوان دەچنە پاڵ دوژمن و دەڵێن ڕیفراندۆم پرۆژەی تورکیایە !
 
ـ نەوتی کەرکوک لە ژێردەستی کورد بوو دەدرا بەمووچەی خەڵك ئەمان دەیان ووت دەدزرێت ، ئیستا نەوتی کەرکوک دەدزرێت بەووشەیەك باسی ناکەن !
 
ـ سەری زمان و بنی زمانیان باسکردنی داهاتی خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکانی کوردستان بوو ، غیرەتیان نیە بەووشەیەک باسی داهاتی کەربەلا و نەجەف و فرۆکەخانەی نەجەف بکەن !
 
ـ حەشد و سوپای داگیرکەری عیراق هیرش دەکاتە سەر کوردستان جینۆساید دەکات کورد دەکوژێت بیانوی بۆ دێننەوە دەڵێن خەتای ڕیفراندۆمە .
 
ـ حەشد و سوپای پاسداران هێرش دەکاتە سەر ه هەولیر ئەوان کەناڵەکانیان لەدیوی حەشدەوە ڕوماڵ دەکەن و هەل هەلەی کەوتنی هەولێر لێ دەدەن !
 
ـ خەڵک بێ مووچە یە خۆپیشان دان دەکەن و دامو دەزگای حکومەت دەسوتێنن و دەڵێن قوتی خەلک گرنگە نەک ئازادی و ئەمن و ئاسایش !
 
ـ لە ژێر ناوی حکومەتی ئینقاز دەبنە هاوکاری داگیرکەر و داوای روخانی حکومەت دەکەن و وەفد دەنێرن بۆ بغداد داوای لی دەکەن مامەڵە لەگەل پاریزگاکان بکات !
 
ـ لەناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان کە زۆرینەی کوردی تێدا نەماوە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن بۆ ئەوەی شەرعیەت بدەنە داگیرکاری و عەرەب سەر بخەن !
 
ـ لە کوردستان لە حکومەت دەکشێنەوە و دژی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنن ، بەبیانووی پاک نەبوونی تۆماری دەنگدەران ، کەچی بەهەمان تۆماری دەنگدەران بەشداری هەڵبژاردنی عێراق دەکەن !
 
ـ ئامادەن ببنە خزمەتکار و جاش و ژیردەستە و بچوکی بەردەستی عەرەب ، بەس لە پێناوی ئەوەی کورد لەسەر دەستی بارزانی نەبێت بە دەوڵەت !
 
ـ بۆ فرۆشتنی کەرکوک و دوز و خانەقین ووشەیەک لە دەمیان دەرناچێت ، فرمێسکی تیمساحی بۆ عفرین هەڵدەڕێژن !
 
ئەمانە و دەیانکاری بۆگەنی تر هی ( گۆڕان و کۆمەڵ و بەرهەم و بەشێك لەیەکیتین ) ئەرێ توو موقەدەسات تان ، ئەمانە دوژمنی ترسناکن لەسەر ئەزمونی کوردی یان تورکیا و ئیران و عیراق ؟؟؟؟
 
Back to top button