هاتوچۆ ئه‌م پاره‌یه له‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌مده‌كاته‌وه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بڕیاریدا بڕه پاره‌یه‌ك له‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌مبكاته‌وه، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێریش ڕونكردنهوهی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و ڕاشیدهگهیهنێت، “ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مامه‌ڵه له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرا، كه‌مكراوه‌ته‌وه”.
ڕائید (فازڵ حاجی حسێن )وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر دوای گواستنه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌ولێر كه‌ركوك بۆ ڕێگه‌ی (هه‌ولێر ـ به‌حركه) مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ڕایدهكات، بۆئه‌وه‌ش پێویستبوو كۆمپانیایه‌ك بێته ناو كاره‌كه‌و ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه پڕده‌كرێنه‌وه به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی ڕاسته‌وخۆ بێنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی”.
هه‌روه‌ها (فازڵ حاجی حسێن ) وتیشی:”له‌ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیایه‌ك فایل و فۆڕم و وێنه‌ی تایبه‌تی ئه‌وكه‌سه ده‌گرێت و به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنی به‌رله‌وه‌ی خۆی بێته ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه مامه‌ڵه‌كه‌ی دێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وكاره كۆمپانیا بڕی 15هه‌زار دیناری وه‌رده‌گرت، به‌ڵام دوای ناڕه‌زایی هاوڵاتیان وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆمپانیاكه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه كه پاره‌كه كه‌مبكاته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه كۆمپانیاكه له‌ئێستادا له‌هاوڵاتیانی وه‌رده‌گرێت، وته‌بێژه‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، “له‌ئێستادا ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌هاوڵاتیان كراوه‌ته 10 هه‌زار دینار‌و بڕی پێنج هه‌زار كه‌مكراوه‌ته‌وه”.