خواكوڕك به‌رنامه‌ی‌ كاری په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و به‌رنامه‌ی‌ كاریش ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مانتاران كرا، به‌گوێره‌ی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ به‌رنامه‌ی‌ كار، گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ هاتوچۆو ڕێكخستن و چاندنی‌ به‌شه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ و هه‌مواری‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، هاوكات بڕیاریشه‌ په‌لاماره‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستان به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بێت.
به‌گوێره‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ كار كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ خواكوڕك نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ڕۆژی‌ 30ی‌ 1ی‌ 2018 كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ هاتوچۆو ڕێكخستن و چاندنی‌ به‌شه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ و هه‌مواری‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش.

هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ كار، بڕیاریشوایه‌ په‌لاماره‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستان به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بێت و فراكسیۆنه‌كانیش به‌یاننامه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان ده‌خوێننه‌وه‌.

Back to top button