توركیا داوا له ئهمریكا دهكات پشت بكاته ڕۆژئاوا
توركیا لە هەشتەم ڕۆژی هێرشەكەیدا بۆسەر عەفرین نەیتوانیوە هیچ ناوچەیەك كۆنتڕۆڵ بكات، بەڵام داوای دەستبەجێ كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا دەكات لە مەنبەج بۆئەوەی پەلاماری بدات، ئەوە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییدا بە ئەردۆغان خۆی بە دوور بگرێت لە ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ئەمەریكی.
لە نوێترین پێشهاتداو لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەكان، ئەمڕۆ یهك شهمه 28ی1ی2018 (مەولود چاوشئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا، دەربارەی هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ (یەپەگە) ڕایگەیاند:”ئیدی بێ گوتن چاوەڕوانی هەنگاوی زۆر بەرجەستە لە دەوڵەتێكی جددی دەكەین كە شیاوی بێت. پێویستە بیبینین كە چەك نادەن. پێویستە ئەمەریكا پەیوەندی لەگەڵ ڕێكخراوێكی تیرۆریستیدا تێكبچێت. پێویستە ئەوانیش بەتەواوی چەك دابنێن. پێویستە ئەو چەكانەی خۆیان پێیانداون وەربگرنەوە. پێویستە دەستبەجێ لە مەنبەج بكشێنەوە.”
وهزیری دهرهوهی توركیا دهلێت :” هەیە دەڵێت ، چەكیان پێ نادەین ،هەشە دەڵێت چەكیان پێ دەدەین ، كێشەی متمانە هەیە، سەرۆك(ترەمپ) شتێك دەڵێت پنتاگۆن شتێكی دیكە. لەو ناوچەیە سەربازانی ئەمەریكی هەن كە لەگەڵ ئەوان وا تێكەڵاو بوون لێكجیاناكرێنەوە لە گۆڕەپانەكە. ئەوان شتی دیكە دەڵێن”.