گروپێكی حەشدی شەعبی دروستكردنی تانكی ڕاگەیاند

 

گروپی چەكداری عەباس سەر بە مەرجەعیەتی نەجەف دروستكردنی تانی سەربازی ( كەفیل 1)ی ڕاگەیاند بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی مەرجەعیەت و بە ڕێگەپێدانی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق.

فیرقەی عەباسی سەر بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە فەرمی كۆتایی هاتنی كارەكانی دروستكردنی تانكی جۆری كەفیل 1 ی ڕاگەیاند كە ڕاستەوخۆ لایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانەوە مۆلەتیان وەرگرتووە.

وتەبێژی فیرقەی عەباس لەوبارەوە ڕایگەیاند:” وەزارەتی بەرگری عێراقی ئاگاداری پرۆژەكەمان بووە و لەمەودوا پشت بە تانكی ڕوسی جری تی 55 نابەستین و پشت بە توانای خۆماڵی دەبەستین”.

Back to top button