هەسەدە وەڵامی میدياكانی توركیا دەداتەوە هیچ گوندێك كۆنتڕۆل نەكراوە

 

دوای ئەوەی میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە كە ئەمڕۆ توانراوە دەست بەسەر گوندی قەستەلەی سەربە عەفرین, لە بەرامبەردا هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رەتیكردەوە سوپای توركیا دەستی گرتبێت بەسەر گوندی قەستەل جندۆ لە باشووری كێوی برسایای ناوچەی عفرین.

پێشتر ئاژانسەكانی هەواڵی سەر بە توركیا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ لە نۆیەم رۆژی شەڕی عفریندا، سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی لە “سووپای ئازادی سووریا” دەستیانگرتووە بەسەر كێوی بەرسایا و گوندی قەستەل جندۆ.

ئاژانسی هەواڵدەری ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردبووەوە كە لە نۆیەم رۆژی شەڕدا 18 خاڵی سەربازی لە سنووری عفرین دەستیان بەسەردا گیراوە.

لە لایەن خۆیەوە ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، رایگەیاند، سەرجەم هێرشەكانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپەیمانەكانی بۆ سەر گوندی (كفری گر)ی سەر بە ناحیەی راجۆ شكستیان پێهێنراوە و هێرشبەرەكان ناچار كراوون لە مەیدانی شەڕ رابكەن.

هەسەدە راشیگەیاند، هێرشی توركیا و هاوپەیمانەكانی بۆ سەر گرد قەستەل شكستیپێهێنراوە و زیانێكی گەورەش لە هێرشبەرەكان كەوتووە.

لە بەیاننامەیەكدا، هەسەدە دووپاتیكردووەتەوە، “دوای شكستهێنانی هێرشەكانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپەیمانەكانی، فڕۆكەكانی توركیا چەندینجار گوندی گۆدەی سەر بە ناحیەی راجۆیان بۆمبابارانكردووە”.

هێرشی سوپای توركیا و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر شاری عفرین لە رۆژئاوای كوردستان پێی نایە نۆیەم رۆژییەوە. تا ئێستا هیچ ناوچەیەكی سنوورەكە لە لایەن سوپای توركیاوە دەستی بەسەردا نەگیراوه. لە بارەی زیانە گیانییەكانیشەوە هەردوولایەنی شەڕەكە ئامار و زانیاری جیاوازیان بڵاوكردووەتەوە.

ئێوارەی رۆژی شەممە 20ی كانوونی دووەم/ یەنایری 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین لە ژێر ناوی “ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتون” و بە بۆمبابارانكردنی شارەكە لە لایەن فڕۆكه جەنگییەكانی توركیاوە بە رەسمی دەستیپێكرد.

ئۆپراسیۆنەكە وێڕای بەشداری تانك، زرێپۆش، تۆپخانەكانی سوپای توركیا و هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە، بە یاوەری دەیان هەزار لە چەكدارە میلیشیاییەكانی “سوپای ئازادی سووریا” بەڕێوەدەچێ

Back to top button