ئەمریكا داوای كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و ناردنی مووچە دەكات
دوای ئەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا, جۆن سولیفان رایگەیاند، پێویستە بەغدا گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێم هەڵبگرێت و مووچە رەوانە بكات.
جۆن سولیفان، گوتیشی: پشتیوانی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا دەكەم و بەرەو پێشچوونی باش لە گفتوگۆی نێوان هەردوولا هاتووەتەئاراوە.
هەروەها گوتی: هانی بەغدا دەدەم، بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی كرداری لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن سولیفان، ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆبوویەوە.