ژەنەرالێكی تورك: دان بە شكستی سوپای توركیا دەنێت لەبەرامبەر شەڕڤانان
دوای تێپەڕنی حەوت رۆژ بەسەر هێڕشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین, تا ئێستا سوپای توركیا نەیانتوانیوە هیچ شوێنێك داگیر بكەن, هێزەكوردیەكان و شەرڤانان توانیان رێگری لە داگیركاری توركیا بگرن, بە جۆرێك كە شكستێكی گەورە بە سوپای توركیا بخۆن, جەنەڕالێكی توركیاش رایگەیاندووە كە لە چەند شوێنێك فرمانی پاشە كشەپێكردنیان پێدراوە.
جەنەرال یورتسەڤەر لە سوپای توركیا بە میدیا توركەكانی راگەیاندووە، ئەمڕۆ لە چیای بوسەیرای عفرین, تا كاتژمیر ٢ ی پاش نیوەرو توانیمان تەواوی هیرشەكان بو سەرمان ڕابوەستینین, بەڵام له دوای كاتژمیر ٢ فەرمانی پاشەكشەمان پی درا .
شرۆڤەكارێكی سەربازیش رایدەگەیەنێت:” ئەو لێدوانەی ژەنەرالە توركەكە مانای شكەستی سەربازی توركیایه له بوسەیرا ، به هوی ئەو هیرشانەی كه هێزە كوردیەكان كردوویانه سەر سوپای توركیا ، كه توانای بەرگیریان نەمابوو.