خواردنی شیر و خۆرما پێكهوه سودی چیه بۆ لهشی مرۆڤ
لەڕووی تەندروستیەوە و خورما و شیر دوو پێکهاتەی بەسوودن بەتایبەت شیری ڕووەکی ، بەپێی توێژینەوە زانستیە نوێیەکانیش خواردنی ئەو دوو پێکهاتەیە لەسەر گەدەی خاڵی سوودەکانی دەبێتە دوو هێندە.”
سوودەکانی شیر و خورما پێکەوە لەسەر گەدەی بەتاڵ بریتین له:_
1- خواردنی شیر و خورما پێکەوە ژەمێکی تەواوە بۆ لەش و پێکهاتەی خۆراکی ووزەبەخش دەدات بە جەستە و بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی کەم خوێنی و مێشک هێور دەکاتەوە و ووزە دەدات بە لەش لەڕێگای چالاککردنی گەشەی خانەکان و نەهێشتنی تەمەڵی و سستی.
2- باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکانی ئامێری هەرس وەک قەبزی یان ژەهراوی بوونی ڕیخۆڵە و گەدە .
3- پارێزگاری لە ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن دەکات بەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ تەواو کەمدەکاتەوە ، چونکە ڕێگا نادات دەمارەخانەکان بگیرێت .
4- ئاستی یەکسانی هۆڕمۆنەکان ڕادەگرێت و توانای سێکسی هەردوو ڕەگەز زیاد دەکات ، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و فۆسفۆڕ .
5- ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە زیادکردنی شیری دایک و پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی کۆرپەلە .
6- پشتیوانی لە مۆخ و مێشک دەکات و خانەکانی بەهێز دەکات ، لە نەخۆشی بیرچوونەوە یان کەمی ئاستی بینین لە شەو دەتپارێزێت .
7- یارمەتیت دەدات لە دابەزاندنی کێش و تووانەوەی چەوری کۆبۆوە بەشێوەیەکی خێرا .
8- لەش دەپارێزێت دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و جۆرەکانی ، چونکە ڕێژەی دژە ئۆکسانی زۆرە .
9- یارمەتی گورچیلە دەدات و دەیپارێزێت لە دروستبوونی بەرد و نەخۆشیەکانی میزەڵدان .
10- لە هەمانکاتدا ئامێری هەناسەدان لە کۆکە و تەنگەنەفەسی و هەوکردن دەپارێزێت .
11- ددانەکان لە کلۆربوون و هەوکردن و دروستبوونی بەکتریا دەپارێزێت .
تێبینی: هه میشه شیری کەم چەوری یان ڕووەکی زیانی نییە بۆ کۆلیسترۆل و تووانەوەی چەوری لەش