لیژنهی ووردبینی مووچهی فهرمانبهران گهیشتنه سلێمانی
لێژنەیەكی حكومەتی عێراق بەمەبەستی وردبینی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ههردوو وهزارهتی پەروەردە و تەندروستی گەیشتنە شاری سلێمانی.”
ئهمڕۆ دووشهممه 29/1/2018 ،ئەو لێژنەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكەن بەمەبەستی وردبینی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی پەروەردەو دواتریش لێژنە دەست بەكارەكانی خۆی دەكات.
(دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند.” لێژنەكە لە كەركوكەوە هاتوون و هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ كردوون و لێژنەكە ڕۆژانە لەسەعات (5 – 8) ی ئێوارە وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی پەروەردە دەكەن.
چەند كەسێك لەلێژنەكەی حكومەتی عێراق سەردانی تەندروستی دەكەن بۆ ئەوەی وردبینی لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی تەندروستی بكەن.