عه‌بادی: هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌ما
سەرۆكوەزیرانی عێراق، له میانه‌ی لێدوانێكدا رایده‌گه‌ێنێت.”دەتوانین بڵێین لە ئێستادا هیچ ناكۆكییەك لە نێوان هەولێرو بەغدا بوونی نییە.”
(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كەناڵی مەیادین سەبارەت بە هەوڵی چارەسەری ناكۆكی نێوان هەولێرو بەغدا لێدوانێكی نوێی خستەڕوو و رایگه‌یاندووه.” كه له ئێستادا ده‌توانین بڵێین هیچ كێشه و گیروگرفتێك له نێوان هه‌ردوولا نه‌ماوه.
سه‌ررۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه.” كه دەتوانین بڵێین لە ئێستادا ناكۆكی لە نێوان هەولێرو بەغدا نەماوە، بەڵكو تەنیا هەماهەنگی نێوان هەولێرو بەغدا ماوە سەبارەت بەپرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له پاش خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكۆتبه‌ر كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی زۆر كه‌وته نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و تا ئێستاش كێشه‌كان به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماون، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له كێشه‌كانی، ده‌روازه سنورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان و پرسی نه‌وت و پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.