لیژنه‌یه‌كی تر بۆ ووردبینیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتنه هه‌ولێڕ
ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی تری ووردبینی له به‌غداوه گه‌یشتنه هه‌ولێر، بۆ به‌شی دووه‌می ووردبینی كردن له لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.”
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/1/2018 ، پاش ئه‌وه‌ی قۆناغی یەكەمی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە كۆتاییھات و قۆناغی دووەمی وردبینی دەست پێدەكات”.
له‌و باره‌وه دكتۆر (سامان بەرزنجی) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر رایگه‌یاندووه.” كه ئه‌مڕۆ لیژنەیەكی 9 كەسی لە دیوانی چاودێری عێراق گەیشتنە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ھەولێر، ھەموو ئەو پێداویستیانەمان ئامادەكردووە كە داوایان كردووە”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد.” كه به‌په‌له ئەو لیژنەیە زیاتر كار لەسەر میلاكی سەرچاوە مرۆییەكان و لیستی مووچە كار دەكات، ئەو لیستانەی كاری لەسەر دەكەن لە ساڵی 2015وە دەست پێدەكات، ھەروەھا وردبینی لە لیستی دەرماڵە و پسپۆری و بەرزكردنەوەی مووچە و مۆڵەت، ئێمە پێشتر ھەموومان ئامادەكردووە”.