حهدیسی: نێچیرڤان بارزانی و عهبادی له بارهی كێشهكان زۆر نزیكن له رێككهوتن
گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق له بارهی كێشهكانی نێوان ههولێر و بهغدا رایدهگهێنێت.” كه لە داڤۆس سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق پابەندبوونی خۆیان بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپاتکردووەتەوە.”
لهو بارهوه (سەعد حەدیسی) گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاندوه.” پاش ئهوهی له كۆڕبهندی ئابوری داڤۆس لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا (حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کردووه، هەردوولا جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە گوێرەی دەستووری عێراق کردەوە، ئامادهییان دهربڕیوه بۆ چارهسهری گرفتهكانی نێوان ههردوولا.”
گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئهوهشی دووپاتكردۆتهوه.” كه سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپاتی چارسەرەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان کردەوە، دوای ئەوەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرایەوە”.