به‌په‌له…به‌غدا بڕیاری ناردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی دا

پاش ووردبینی به‌رده‌وام، وه‌كو نیازپاكییه‌ك،حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە، پێش كۆتاییھاتن بە كاری لیژنەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران، مووچەی مانگێكی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی كوردستان خەرج بكات.”
له‌و باره‌وه (د.ڤیان جاف) بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،K24 راگه‌یاندوه.” كه حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە مووچەی مانگێكی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی كوردستان خەرج بكات، تا كاری لیژنەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتە تەواو دەبێت”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ ده‌بێت وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان داوایان لە لیژنەكەی بەغدا كردبوو، پێش تەواوبوونی وردبینی لە لیستی فەرمانبەران مووچەی مانگێكی ھەردوو وەزارەت خەرج بكرێت، وه‌كو نیازپاكیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان ئاسانتر به‌ڕێوه‌بچن.”
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.ن ئه‌مڕۆش چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تری ووردبینی سه‌ردانی هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه بۆ كارئاسانی زوو رای كردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ووردبینیه‌كه.