دژه‌تیرۆری یه‌كێتی به‌ فه‌رمانی لاهور جه‌نگی ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌ی گۆڕان گرت

بیره‌ نه‌وتی حه‌سیره‌ كه‌ل ه‌ ئێستادا به‌پێی زانیاریه‌یكان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌ندرایه‌تی ده‌كات، له‌ لایه‌ن دژه‌تیرۆری یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.”

به‌ پێی هه‌واڵێكى ئاژانسى په‌یامنێر، كه‌ له‌و باره‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌.” ماوەی 4 رۆژە ھێزی دژەتیرۆری یەكێتی بە فەرمانی (لاھور شێخ جەنگی) دەستی بەسەر پاڵاوگەی نەوتی حسیرەی نزیك قەزای دوكاندا گرتووە و دەگوترێت ئەم پاڵاوگەیە لەلایەن گوڕانەوە خاوەنداری دەكرێت، و ئێستاش دژه‌تیرۆری لاهور ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه‌.”

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ بێت.” بەھۆی دەستبەسەرداگرتنی پاڵوگەكە لەلایەن دژەتیرۆری یەكێتیەوە ماوەی چوار رۆژە بەرھەم ھێنان و پالاوتنی نەوت ڕاگیراوە كە رۆژانە نزیكەی ١٠ ھەزار بەرمیل نەوتە، ئه‌وه‌ی زانراویشه‌،دژە تیرۆری یەکێتی ماوەی 7 ڕۆژە پاڵاوگەیەکی نەوتی داخستووە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌كه‌.” كه‌ پێشتر (ئاشتی ھەوارامی) وه‌زیری سامانه‌ سرووشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو.” كه‌ بزۆتنەوەی گوڕان بە فەرمی داوای كردووە بیرەنەوتێكیان پێ بدەین بەلام داواكەیانمان رەتكردەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارێكی نایاساییه‌.

ئاشتی هه‌ورامی له‌و باره‌وه‌، زیاتر گوتبووی.” كه‌ داواكەی بزووتنه‌وه‌ی گوڕان لە رێگای (عەلی حەمە ساڵح) په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌كه‌ گه‌یشتبووه‌ دەستمان، ئه‌وه‌ی شیاوی گووتنیش بێ.” كه‌ ئەوكات عەلی حەمە ساڵح ھیچ لێدوانیكی لەسەر ئەم بابەتە نەدا و بێدەنگی ھەڵبژارد بەرامبەر ئەو بەڵگانەی ئاشتی ھەورامی خستیە روو.

Back to top button