وه‌زاره‌تی دارایی: مووچه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ناردنی پاره له به‌غداوه، رایدهگهێنێت، کە بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام بڕەکەی ئاشکرانەکرد. گوتیشی: “چاوەڕێی نووسراوی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ جووڵەپێکردنی”.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیایی، حكومه‌تی عێراق بریاری داوه 250 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رف بكات، كه ئه‌و بره پاره‌یه هی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ” په‌روه‌رده و ته‌ندروستیه” كه سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌لێـ” چاوه‌رێی به‌غداین بۆ سه‌رفكردنی”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان ( مه‌سعود حه‌یده‌ر) ده‌لێـ”ئەمڕۆ دووشەممە 29-1-2018 وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دەرکردووە بڕی 250 ملیار دینار بۆ مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت، بڕیارەکەیشی بۆ بانکی ناوەندی ناردووە.