بۆچی قاسم سولێمانی بریاری دا سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی عێراق به‌شداری هێرشی پردێ بكه‌ن پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكۆتبه‌ر
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، قاسم سولێمانی له پاش داگیركردنی كه‌ركووك، ئاواره بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س له كه‌ركووك و خورماتوو، پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بریاری دا سه‌رجه‌م میدیاكانی عێراق و سلێمانی به‌شداری رووماڵی شه‌ڕی سه‌ر پردێ بكه‌ن”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له میدیایی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، به فه‌رمانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی میدیای كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاوشان له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی بۆ رووماڵكردنی هێرشی سه‌ر پردێیانكرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌موو میدیاكانی تری ” كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئارتی و كوردستان 24ی و میدیاكانی تری عێراق، به‌شدار بووین”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی هۆكاری بریاره‌كه‌ی قاسم سولێمانی ئاشكرا ده‌كات، له‌وه‌ی كه هۆكاری بریاردانی قاسم سولێمانی له‌به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م میدیاكانی عێراقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌شداری هێرشی سه‌ر پردێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه، كه هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردستان 24 و رووداو، توانیبوویان ته‌واوی شه‌قامی عێراقی كۆنترۆڵ بكه‌ن به‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌كانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌گواسته‌وه”.
سه‌رچاوه سیاسیه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، بریاری قاسم سولێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و میدیایانه‌ی گرته‌وه، كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئیران دانه له عێراق و كوردستان، به‌شێكی زۆری میدیا كوردیه‌كان، ئاماده نه‌بوون ئه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان درابوو هیچ میدیایه‌ك نه‌یتوانی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن بۆیه هه‌موویان به‌شداریان كرد له هێرشی پردێ”.