نێچیرڤان بارزانی بۆ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: كوردستان ئاماده‌یه به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات له‌گه‌ڵ به‌غدا
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 29ی 1ی 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شاندی یاوەری. سولیڤان لەکۆبوونەوەکەدا ئاشکرای کرد ئەمریکا بەپێویستی دەزانێت کوردستان لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراق سوودمەندبێت”.
له راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه”له كۆبوونه‌وه‌كەدا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده بوو، “سۆلیڤان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها شاندەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆن سولیڤان، جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پێکهاتووە لە دۆگلاس سۆلیمان، باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق، ئاندرۆ پیک، جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئێریک مایەر، جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا و شاندێکى سیاسى و کونسوڵگەرى گشتیی ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان.
سولیڤان هەروەها رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا خوازیاره كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق بەڕێگه‌ی دیالۆگێكی جددی چاره‌سه‌ر بكرێن. ده‌رباره‌ی كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقیش كه بڕیاره له كوێت ببه‌سترێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆنفرانسه‌كه‌دا پڕۆژه‌ی پێویست لەلایه‌ن وڵاتانی كۆمهكبهخشهوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق دابین ده‌كرێن و، به پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستان له‌م پڕۆژانه سوودمه‌ند بێت. هیوای خواست كه سه‌قامگیریی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی له ناوچه‌كه جێگیر بێت و هه‌رێمی كوردستانیش جارێكی دیكه ببێته خاوه‌ن ئه‌و پێگه ئابوورییه گرنگه‌ی كه پێشتر هه‌یبوو.
نێچیرڤان بارزانیش سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌وڵه‌كانی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی كرد بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپیكردنی گفتوگۆ و دیالۆگی جددی لەنێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشی بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و گفتوگۆیانه و چارسه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتەکانیدا نێچیرڤان بارزانی باسی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گرفته ئابوورییانەی کرد کە رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، هەروەها باسی كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق-ی له كوێت كرد و، هیوای خواست شاندی هه‌رێمی كوردستانیش تێیدا به‌شدار بیت، تاوەکو بتوانن سوودی لێ ببینێت و، پێدوایستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه دابین بكه‌ن. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسیش نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێن و پشتگیری پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیش له عێراق ده‌كه‌ن.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوخۆ و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی تووندوتیژی و ئاوه‌دانكردنه‌وه وڵات و پرۆسه‌ی سیاسی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.