جەمیل بایك عەبدوڵا ئۆجەڵان خزمەتكاری دەوڵەتی توركیایە
خواكوڕك
هاوسەرۆكی كۆماجڤاكێ كوردستان وەڵامی تووندی ئۆجەڵان دەداتەوە رایدەگەێنێت جگە لە بەرخودان و شەڕ دژی دەوڵەتی تورك و ئەردۆگان هەر كەس رایەكی تری هەبێت خزمەت بەداگیركەر دەكات.
پاش ئەوەی محمەد ئۆجەڵان براگەورەی عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاند كە ئۆجەڵان داوای لە دەوڵەتی توركی كردووە، شاندێك بنێرنە ئیمراڵی بۆ ئەوەی دانووستاندن سەرلەنوێ دەست پێ بكاتەوە، بۆ بەگڕخستنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا، جەمیل بایك لە وەڵامی ئۆجەڵاندا دەلێت هەركەس جگە لە شەڕ و تێكۆشان دژی ئەكپارتی لەتوركیا رایەكی تری هەبێت خزمەتی داگیركەری دەكات.
جەمیل بایك دەشلێت ئێمە هیچ متمانەیەكمان بە ئەكپارتی نەماوە، دەبێت ئەوە روون بێت كە شەڕ و تێكۆشان لەتوركیا بەهێزتر دەكەین، دژی ئەكپارتی و ئەردۆگان، هەر كەسێش دژی ئەمە بێت خزمەتی داگیر كەر دەكات.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ناكۆكی نێوان ئۆجەڵانی و باڵی عەلەویەكانی ناو پەكەكە رۆژ لە رۆژ فرەوانتر دەبێت، ئەو لێدوانەی جەمیل بایك دژی ئۆجەڵان گۆمەكە زیاتر دەشلەقێت.