ئه‌مریكا گوێ به توركیا نادات و له منبج ناكشێته‌وه
له راپۆرتێكی دا كه‌ناڵی سی ئێ ئێنی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ره‌وشی سوریا بڵاوكردۆته‌وه، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له منبج ناكشێنه‌وه، ئه‌مه‌ش لهكاتێگایه كه چه‌ند جارێكه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له وتاره‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی “چڵه زه‌یتوون” رانگرن تا ده‌گه‌نه منبج، پێشتریش راوێكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا داوایی ده‌ست به‌جێ كشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكای كرد له منبج”.
له راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی سێ ئێن ئێن ئه‌مریكی كه له‌سه‌ر زاری جەنڕاڵ جۆزیف ڤۆتێل ئاشكرای كردووه” فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمەریكاوه ده‌ڵێت: “ئەمریكا هێزەكانی له شاری منبج ناكشێنێته‌وه.
به‌ڵام شاری منبج كه ساڵی 2016 له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج كه هێزێكی فره پێكهاته‌یه له عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و ئه‌وانی دیكه پێكهاتووه رزگاركراوه‌و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتیان لێ ده‌كرێت، ئێستاش بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه‌دان و ئاماده‌نیین بكشێنه‌وه‌و بیریشیان له‌و هه‌نگاوه نه‌كردووه‌ته‌وه.
جۆزیف ڤۆتێل گوتوویه‌تی: “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا بۆ شەڕی داعش هێزەكانی لەو ناوچه‌یه‌دا جێگیركردووە، به‌ڵام هێشتا مەترسی ئەو شەڕە ماوە، بۆیە ئامادە نییە هێزەكانی بكشێنێتەوە”.