یه‌كێتی: كورد له‌ كه‌ركووك حه‌قی 8 كورسی نیه‌ به‌ڵكو حه‌قی 6 كوردسی هه‌یه‌

له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو، شوان داودی، په‌رله‌مانتاری گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كه‌ركووكفرۆش، رایده‌گه‌ێنێت، كورد له‌ كه‌ركووك حه‌قی 8 كورسی نیه‌، به‌ڵكو له‌ حه‌قیقه‌تدا، 6 كورسی هه‌یه‌، ده‌بێت هه‌وڵبدات له‌ كه‌ركووك 6 كورسیه‌كه‌ بهێنێته‌وه‌”.

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شوان داودی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تر كه‌ به‌گروپی خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر ناسراون، به‌شداریان كرد له‌ هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی هێزه‌كانی كوردستان، به‌وه‌ی كه‌ كه‌ركووكیان راده‌ستی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی كردوو، بانگه‌شه‌ی ئارامی شاری كه‌ركووكیان ده‌كرد، له‌ ئێستادا هه‌ولێكی تر ده‌ده‌ن به‌وه‌ كورد له‌ كه‌ركووك حه‌قی 8 كورسی نیه‌ و شه‌ش كورسی هه‌یه‌”.

Back to top button