له‌ناوچه‌ی عه‌فرین هه‌سه‌ده‌ فرۆكه‌یه‌كی توركیایی خسته‌ خواره‌وه‌

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ له‌لایان ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات( هه‌سه‌ده‌) كه‌ له‌ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆیان بڵاوی كردۆته‌وه‌،خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای له‌ ناوچه‌یه‌كی باكووری شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند”.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌،  جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، “هێزه‌كانمان فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری توركیایان له‌ جۆری درون له‌ ناحیه‌ی بولبوله‌ی باكووری عه‌فرین خسته‌ خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكایه‌، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه توركیه‌ی نه‌خسته‌ روو، تائێستا حكومه‌تی توركیاش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ ده‌ رۆژه‌ توركیا ده‌ستی كردووه‌ به‌ بۆردوومانی عه‌فرین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌رگری له‌ عه‌فرین ده‌كه‌ن توركیا به‌روه‌ پێشوه‌چوونێكی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌”.
Back to top button