توركیا بۆردوومانی بناری قه‌ندیل ده‌كات
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی گوندی ئهبووبهكرهی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، رایگه‌یاندووه،کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/1/29 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی دیکە بۆردومانی گوندەکانی بناری قەندریلیان کردەوە، کە بۆردومانەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە”.
له لێدوانێكی دا مووسا عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گوندی ئه‌بووبه‌كره، ده‌شلێـ “بەهۆی بۆردومانەکەوە زیانێکی زۆر بەر ڕەز و باخی دانیشتوانی ناوچەکە و خوێندنگەی گوندەکە کەوتووە، باسی لەوەش کرد، بۆردومانەکە هیچ زەرەرێکی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنیا زیانی بە کارەبای نیشتمانی گەیاندوە و چەند ستوونێک کەوتوون و کارەبای نیشتمانیی هەرسێ گوندی (ئەبووبکرە، ورتە، قەڵاتووکان) پچڕاون”.
لە مانگی 11 ساڵی ڕابردووەوە ئەمە یەکەمجارە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانی ئەو ناوچەیە ده‌كرێت، ته‌واوی بۆردوومانه‌كانیش گوند و دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كاته ئامانج”.