عەبدولكەریم عومهر : ئەمەریكا لە مەنبەج ناكشێتەوەو توركیا ناتوانێت هێرشی بكاتەسەر
وەزیری دەرەوەی كانتۆنی جەزیرە دەڵێت، ڕێككەوتنیان لەگەڵ ئەمەریكا هەیەو ئەو وڵاتە لە مەنبەج ناكشێتەوەو توركیا ناتوانێت هێرش بكاتەسەر ئەو ناوچانەی ئەمەریكایان تێدایە.
د.عەبدولكەریم عومەر، وەزیری دەرەوەی كانتۆنی جەزیرە، لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامهوانیدا كه بڵاوكراوهتهوه، هەرچەندە ڕەخنە لە بێدەنگیی ئەمەریكاو ئەوروپاو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێت لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر عەفرین، بەڵام ڕێككەوتنێكیان لەگەڵ ئەمەریكا ئاشكرا دەكاتو دەڵێت :”ئەمەریكا ناچێتەژێر فشارەكانی توركیا” .
ههروهها د.عبدالكریم عومهر ڕایگهیاند :” ئەمەریكاو هاوپەیمانان دەڵێن ئەو ناوچانەی پێكەوە ڕزگارمان كردووە ئێمە دەیان پارێزین لە ناویاندا مەنبەج، واشنتۆن ناچێتەژێر فشارو داواكارییەكانی ئەنقەرە دژی كورد”.
لە وەڵامی ئەوەی ئایا توركیا هێرشدەكاتەسەر مەنبەج؟ وەزیری دەرەوەی كانتۆنی جەزیرە دەڵێت”نەخێر، توركیا هەندێك تۆپبارانی دەوروبەری دێركو قامیشلۆو عامودێو دەرباسیێو كۆبانێو مەنبەجیشی كرد، ئەوە ئیستفزازەو ناردنی پەیامە، مادەم ئەو ناوچانە لەژێر پاراستنی ئەمەریكاو هاوپەیمانانە، توركیا ناتوانێت دەستیان بۆ درێژبكات.”
ئەمڕۆ هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین پێینایە ڕۆژی نۆیەم، هەرچەندە سوپاو هێزە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە لە ئاسمانو زەوییەوە بە چەكی پێشكەوتوو بەردەوامن لە بۆردومانو هێرشكردنو ژمارەیەكی زۆر خەڵكی مەدەنی كوژراونو برینداربوونو زیانی مادییان پێگەیشتووە، د.عەبدولكەریم عومەر تەئكید دەكاتەوە كه” توركیا بستێك پێشڕەویی نهكردووه”.