پۆلیسی هەولێر: دەستگیركردنی چەند تاوانبارێكی راگەیاند
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: “دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە بە بوونی چەند ڕووداوێكی دزیكردن لە دارەتوو، پۆلیس دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە توانی لە ماوەیەكی كەم تۆمەتباران دەستگیر بكات” .
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕائیدی پۆلیس دلشاد حسن محی الدین، بەرپرسی بەشی نەهێشتنی تاوانی دارەتوو رایگەیاند: ئاگاداركراینەوە بە بوونی چەند ڕووداوێكی دزیكردن لە دارەتوو، دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە كردوەو توانیمان لە ماوەیەكی كەم سێ تۆمەتبار دەستگیر بكەین بە ناوەكانی (ئـ. د.ص)، تەمەن (٢٢)ساڵ. (ب. ص. ت)تەمەن (٢٢) ساڵ. (ئـ. س. ع)تەمەن (٢١) ساڵ.
ئاماژەی بەوەش كردووە: تۆمەتباران دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیان كە وا هەڵسابوون بە ئەنجامدانی حەوت تاوانی دزی لە دارەتوو، كەل و پەلی دزراو بریتی بوو لە شەش ملیۆن دینار و چەند كەل و پەلێكی ئەلیكتڕۆنی .
لە كۆتاییشدا هاتووە: پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر كرا، بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە بەندكردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤٤) لە (ی.س) .