ئاگادارییهك له ھاتووچۆی ھەولێرهوه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/02/police-trafic.jpg)
لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر، داوای لە ھاووڵاتییان کرداوە، دهتوانن له رۆژی سێشهمه 30ی1ی2018 سەردانی ھاتووچۆی ھەولێر بکەن، بهمهبهستی ڕاییکردنی مامەڵەی ئۆتۆمبێڵهكانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی كانونی دووهمی 2018 ، لە لاپهڕهی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، رائید فازڵ حاجی حسێن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاو کردهووە كه تیایدا ھاتووە، ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە، لە سبەیەوە کە دەکاتە 30ی كانونی دووهمی2018، دەست دەکرێت بە ڕاییکردنی مامەڵەی ھاووڵاتییان لەجۆرەکانی تازەکردنەوە و گۆڕینی مولکیەت.
هاتووچۆی ههولێر، داوای لە ھاووڵاتییان کرداوە، ئەوانەی لە ماوەی ڕابردوودا ساڵیانەکەنیان بەسەرچووە، یان کڕین و فرۆشتنیان لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان کردووە، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، سەردانی ھاتووچۆی ھەولێر بکەن.