جه‌عفه‌ر ئیمینكی : ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ڕۆڵی به‌رچاوی‌ بینیوه‌ له‌ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی ده‌كات له‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ستایشی رۆڵی یه‌كگرتوو هه‌وڵه‌كانی ئه‌مینداری گشتی كرد و رایگه‌یاند كه‌ ڕۆلی به‌رچاوی‌ بینیوه‌ له‌ هێوركردنه‌وه‌ی بارۆدۆخی ناوه‌خۆ و كوردستان .

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 29-1-2018 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد له‌ به‌رێز جه‌عفه‌ر ئیمنیكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.

لە میانەی سەردانەكەیدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت و ئەو خوله‌ی پەرلەمانی كوردستان بە خولێكی سەخت و هەستیار وەصف كرا.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند”لەو كاتانە هەموولایەك زەرەر دەكەین وهەمووشمان زەرەرمان كرد كەس بێ بەش نەبوو بۆیە یەكدەنگی و یەكگرتوویی هەلوێست و یەكریزی نێوماڵی كوردستانی و چاره‌سه‌ركردنی به‌ گفتوگۆو لێكتێگه‌یشت باشترین چارەسەرە بۆ ئێستا و داهاتووی كوردستان”.

هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه‌ (جه‌عفه‌ر ئیمنیكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ،ستایشی رۆڵی یه‌كگرتوو هه‌وڵه‌كانی ئه‌مینداری گشتی كرد و رایگه‌یاند:” كه‌ ڕۆلی به‌رچاوی‌ بینیوه‌ له‌ هێوركردنه‌وه‌ی بارۆدۆخی ناوه‌خۆ و كوردستان و ناوچه‌كه‌ و هه‌ر چاوه‌ڕێ ی ئه‌وه‌یان لێ ئه‌كرێ”.

Back to top button