خواكوڕك پرۆژه‌كانی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكراده‌كات
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م كار له‌سه‌ر پێنج پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌كات، خواكوڕك پڕۆژه‌كان ئاشكراده‌كات كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به‌هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عیراق و گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر بودجه‌ی سیادی عیراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی خواكوڕك له‌كۆی (35) پڕۆژه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م پێنج پڕۆژه‌ی چاكسازیی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وانیش پڕۆژه‌كانی(پڕۆژه‌ی هاوكاری نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عیراق، ده‌ستنیشانكردنی ستراتیژی ئه‌منیه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دروستكردنی رێكخراوێكی چاكسازی بۆئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چاكسازی بكات، دروستكردنی یه‌كه‌یه‌كی ژمێریاری گشتی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه هێزه‌كانی(70 و 80)ش ده‌گرێته‌وه، پڕۆژه‌ی بایۆمه‌تری پێشمه‌رگه)”.
لیوا به‌ختیار حه‌مه‌سدیق راوێژكار له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی بۆردی سه‌رپه‌رشتیاری چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند:” له‌كۆی ئه‌و پێنج پڕۆژه‌یه‌ی چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوو پڕۆژه‌یان گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه، كه یه‌كێكیان هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عیراقه”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمهرگهڕاشیگهیاند: ئه‌و پێنج پڕۆژه‌یه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌ركه‌یان پێویستی به‌ماوه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردن كه له‌دوو مانگه‌وه ده‌خایه‌نێت بۆ پێنج مانگ.
سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ی هاوكاری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عیراق، لیوا به‌ختیار ده‌ڵێت :”پڕۆژه‌كه بۆ قۆناغی ئێٍستا گرنگه‌و له‌چه‌ند خاڵێك پێكهاتووه، ئه‌وانیش په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان، خاڵه‌كانی پشكنین و پڕۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان، پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، موچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه”.
ده‌شڵێت:”ده‌مانه‌وێت موچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بودجه‌ی سیادی حكومه‌تی عیراق بێت، به‌ڵام ئه‌وه پڕۆژه‌یه پێویستی به‌گفتوگۆكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، له‌ئێستادا ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌مان تاوتوێكردووه”.