شاخهوان عهبدوڵا : سهرۆك بارزانی دهستبهرداری كهركوك نابێت
(شاخەوان عەبدوڵڵا) پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگهیاند: “ئێستا لەبارەی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانەوە بێدەنگیمان هەڵبژاردوە و چاوەڕێدەكەین ئەو كەسانەی نێوەندگیری دەكەن، دۆخەكە ئاسایی بكەنەوە و هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان، بەپێچەوانەوە نە سەركردایەتی سیاسیی كوردستان دەتوانێت خەڵكەكەی خۆی رابگرێت، نە خەڵكەكەش دەتوانن خۆیان رابگرن”.
ههروهها ئهو پهرلهمانتارهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ڕاشیگهیاند :” ئێستا سەركردایەتی سیاسیی كوردستان لەژێر فشارێكی زۆری جەماوەری ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە و پەیامێكی رون لەو خەڵكەوە گەیشتوەتە سەركردایەتی سیاسیی كوردستان، بەوەی ئەگەر پشتیوانیان لێنەكەن، خۆیان هەنگاو هەڵدەگرن”.
(شاخەوان عەبدوڵڵا )ئاماژەی بەوەشكرد كه سهرۆك بارزانی وەڵامدانەوەی ئەرێنی بووە بۆ ئەو داواكاریە و لە كۆبونەوەی هەفتەی رابردووی نێوانیان، سهرۆك بارزانی دڵنیای كردۆتەوە دەستبەرداری كەركوك نابێت و لەئێستادا چاوەڕێی هەندێك گۆڕانكارین.
ئەو پەرلەمانتارە پێیشیوایە، قۆناغی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك نزیكە و ئەمریكاش لەوە تێگەیەنراوە، كە بەردەوامبونی رەوشی ئێستای كەركوك مەترسیدارە، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدایە دۆخی ئەو شارە ئاسایی بكاتەوە.